گەوھەرەكانی بوخاری
لەم كتێبەدا نووسەر ھەستاوە بە ھەڵبژاردن و ھێنانی (500) فەرموودە لە (صحيح البخاري)، دواتر بەپێی بابەتی فەرموودەكان كردوویەتی بە (29) بەش، ئەمەش بۆ ئەوەى بە ئاسانی بخوێنرێ و بخوێنرێتەوە و لەبەر بكرێ و سوودی لێوەربگیرێ، كتێبەكە هەموو بوارەکانى زانستە شەرعییەکانى گرتۆتە خۆ، لە بوارەکانى: عەقیدە، ئەحکام، پەرستشەکان و مامەڵە و کڕین و فرۆشتنەکان و سنوورە شەرعییەکان، ڕەوشت و مافەکان و فەزڵ و چاکەکان، سوننەتەکان و ژیاننامە و پزیشکى و ئەدەب و ئازادکردنى بەندەکان و پشتبەستن بە قوڕئان و سوننەت و ...... جگە لەوانەش.